ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە ڕاپۆتی ساڵانەی تیرۆریزمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی: ڕاپۆرتی ساڵانەی ئەمریکا سەبارەت بە تیرریزم کە بە ئامانجی هەڕەشە لەسەر وڵاتانی دژی ئەو وڵاتە پێک دێتە، بەهیچ لەونێک باوەڕپێکراو و گشتی نییە و گۆڕانێک لە ڕاستییەکانی هاوپەیوەند بە هەوڵە ڕاستەقینەکانی وڵاتەکان بۆ بەرەنگار بوونەوەی جیدیی تیرۆریزم دروست ناکات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێستا دوای 20 ساڵ لە بڵاو کردنەوەی ئەو دەستە ڕاپۆرتە تاک لایەنەگەلە، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕای گشتی جیهان دۆخێکی باشترین بۆ تێگەییشتن و لێکدانەوەی هەڵسوکەوت و هەوڵە دووفاقەییەکانی ئەمریکا لە بەرەوڕوو بوونەوەی دیارەی وەیشوومەی تیرۆریزم هەیە.
کەنعانی وتیشی: ئەمریکا ناتوانێت بە گۆڕینی ڕاستییەکان و گێڕانەوەی هەڵە، هەوڵی ڕەوای بەرخۆدان لە ناوچەکە بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی داگیرکاری کە لە بواری نێودەوڵەتیدا بە فەرمی ناسراوە، بە ناوی درۆیی تیرۆریزم بباتە ژێر پرسیارەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد:ئەمریکا تاوانبەری سەرەکی لە پێکهێنان، پەروەردە، تەیار کردن و ڕێنوێنی تیرۆریستەکانی داعشە و لەم دواییەدا بە پاڵپشتی ئیسرائیل هاوبەشی سەرەکی جەنایەت لە دژی مرۆڤایەتی و کۆمەڵکوژی فەلەستینییەکانە و بە ڕێگری و ڤێتۆی بەردەوامی بڕیارنامەکانی ڕاگرتنی بوردمانی غەززە لە ئەنجومەنی ئاسایش، لە کوشتنی نامرۆڤانەی زیاتر لە 15 هەزار کەسی سڤیل لە غەززە، هاوبەشی سەرەکی جەنایەتەکان لە دژی مرۆڤایەتی و کۆمەڵکوژی فەلەستینییەکان بووە.
ناوبراو وتیشی: ئەمریکا بە دانپێدانان بۆ تیرۆری شەهید سولەیمانی، هێشتا لە بەرپرسیارێتی خۆی بۆ وەڵامدانەوە و رادەست کردنی تاوانباران لە ئەو بارەوە هەڵدێت.
کەنعانی جەختی کرد: ئەمریکا با ئاسانکاری بۆ هاتوچۆ، پێوەندی، دابینی دارایی و پەنادان بە تیرۆریستەکان، بە فەرمی تیرۆریزمی کردووەتە ئامێرێک بۆ گەییشتن بە ئامانجەکانی خۆی .
هەروەها وتیشی: ئێران وێڕای ئیدانە کردنی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ پاڵپشتی لە تیرۆریزم، درێژە دەداتە هەولەکانی خۆی بۆ ئاشکراکردنی دووڕوویی ئەمریکا سەبارەت بە تیرۆریزم.
342/